لە سینەی عاشقانت سەبتە تەفسیری «ٲلم نشرح»
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
1043 مشاهده
لە سینەی عاشقانت سەبتە تەفسیری «ٲلم نشرحعربی»
وەکو مووسا تەمەننایان لە حەزرەتتا بە «رب اشرحعربی»
ئەگەرچی ئاگرە عیشقت ویسالت قوڵزم ونیڵە
لە لاتحزنعربی ئەترسم من دڵم خۆشە بە «لاتفرح»عربی
حەیاتی جاویدانە هەر کەسێ کوشتەی نیگاهت بێ
بەڵێ هەر خاسە بۆ ئەو موژدەگانی قەولی قدافلحعربی
لە عیشقی تۆ بوو ئیسماعیل پەلەی بوو سەربڕینی خۆی
لە هیچ جێگا نەبوو ساکین هەتاکو خۆی چووە مەزبەح
چە شۆرێکی دەوێ خادیمتخلص کەبابی جەرگی برژاوت
مەگەر دولبەر بکا چاری بەخەندەی لیوەکەی ٲملحعربی