ئاگری عیشقت لە دڵما هەڵکرا هەروەک سیراج

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  1058 مشاهده
ئاگری عیشقت لە دڵما هەڵکرا هەروەک سیراج
حاڵی خۆم ناگۆڕمەوە ئیمڕۆ بە شاهی و تەخت و تاج
سەتری ناکا پیرەهەن جیسمی لەتیف و نازکت
«كيف يخفي في النظر نور السراج في الزجاجعربی»
زوڵفی مشکینت لەگەڵ لێوی شەکەر ئەفشانی تۆ
ئەم لە چین و هەم خەتاوو ئەو لە میسری برد ڕەواج
وەختێ خورشیدی جەماڵی تۆ کە جیلوەیدا بە دڵ
«اشرقت في القلب نور العشق نارا كالسراجعربی»
یەک ئیشارەت کافییە بۆ موڵکی دڵ تەسخیر ئەبێ
بەم سوپاهی غەمزە و موژگانە نیتە ئیحتیاج
زوڵفی مشکینت کە دەوریدا بە دەورانی زەنج
میسلی حەلقەی ئابنووسە وا بە دەوری گۆیی عاج
قیسمەتم وابوو کە سەر دانێم لە ڕێگەی عیشقت
حکم للە وا سەرم دانا،نەما چارە وعیلاج
بێ جەماڵت گەر بکا خادیمتخلصخەیاڵی باغی خولد
ڕوو ڕەشی دیوانی مەحشەر بم لە ڕووت وەک ڕووی ساج