لە سینەی عاشقانت سەبتە تەفسیری «ٲلم نشرح»
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
1045 بینین
لە سینەی عاشقانت سەبتە تەفسیری «ٲلم نشرحعەرەبی»
وەکو مووسا تەمەننایان لە حەزرەتتا بە «رب اشرحعەرەبی»
ئەگەرچی ئاگرە عیشقت ویسالت قوڵزم ونیڵە
لە لاتحزنعەرەبی ئەترسم من دڵم خۆشە بە «لاتفرح»عەرەبی
حەیاتی جاویدانە هەر کەسێ کوشتەی نیگاهت بێ
بەڵێ هەر خاسە بۆ ئەو موژدەگانی قەولی قدافلحعەرەبی
لە عیشقی تۆ بوو ئیسماعیل پەلەی بوو سەربڕینی خۆی
لە هیچ جێگا نەبوو ساکین هەتاکو خۆی چووە مەزبەح
چە شۆرێکی دەوێ خادیمناسناوی ئەدەبی کەبابی جەرگی برژاوت
مەگەر دولبەر بکا چاری بەخەندەی لیوەکەی ٲملحعەرەبی