لە حەسرەت عەشقی ئەو شۆخە لە دڵمایە هەزاران ئاخ
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
1044 بینین
لە حەسرەت عەشقی ئەو شۆخە لە دڵمایە هەزاران ئاخ
وەکو مەجنوون سەری دانا لە هاموونا منیش شۆ شاخ
بە قانوونی محەببەت هەر کەسێ بوو کوشتەیی تیغت
لە ڕووی قاتیلا نابێ بکا هاوار و ئۆف و ئاخ
بە خەندە وەعدەیی وەسڵی ئەدا غەمزەش بەکاردێنێ
کەسێ نەیدیوە شۆخێکی وەها سەربەست وهەم گوستاخ
خەدەنگی ناوکی موژگانی هەرگا ئەبێتە تیر ئەنداز
لە هەر لاوە دڵ و جەرگم وەکوو بێژنگ ئەکا سۆراخ
لە بەردەرکی خەراباتا منی دی پێی گوتم خادیمناسناوی ئەدەبی
ئەتۆ لەم جێگەیە چیتە؟ ئەتۆ و کێو و شاخ و داخ