یار بە خەندەی چاوی مەستی بوو کەوا دڵمی ڕفاند
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
1089 بینین
یار بە خەندەی چاوی مەستی بوو کەوا دڵمی ڕفاند
یەک ئیشاڕەی نازی بوو بەندی لە جەرگمدا پساند
وەعدەیی وەسڵی کە دامێ شۆری مەستیم کەوتە سەر
من کە پەیمانم شکاند ئەو شۆخە پەیمانی شکاند
هێندە موشتاقی جەماڵی بوو نیگاهی حەسرەتم
قووەتی نەززارە پەردەی زوو لەسەر ڕووما دڕاند
شەو لە بەزمی خاسی خۆی دولبەر بەکەس ڕێگەی نەدا
من بە بێ عاری لە گوڵشەن هاتم و خۆم تێ خزاند
قاسیدی ئۆردووی بەهەشت بوو بای سەبا سروەی کە هات
موژدەیی فەسڵی گوڵی ئیمڕۆ بە بلبل زوو گەیاند
وەعدەیی وەسڵی بە قەتڵی من ئەدا دولبەر کەچی
وەعد و پەیمانی خیلاف بوو چاوەڕێ بووم نەی گەیاند
سەد حەیاتی جانفزای تێدا هەیە بۆ ئەو کەسەی
خۆی لە پێش مردن لەسەر خاکی دەری دولبەر مراند
هاتە بەزمی ئێمە زاهید خۆیی وڕیش ومێزەری
ساقی بادەی نەدا موتریب بە زویری نەی دواند
مەنعی کرد خادیمناسناوی ئەدەبی گوتی جێی ڕیشی تۆ نابێتەوە
ڕووی غەزەبناکی کە تێی کرد هەر وەکوو سەگ لێی مڕاند