لە دڵ تاقەت نەما یارم کە وای کرد

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  1127 بینین
لە دڵ تاقەت نەما یارم کە وای کرد
بڕی بەندی جگەر یارم کە وای کرد
بە بۆنەی خاڵی کەوتە داوی زوڵفی
گورفتارە دڵم چونکی خەتای کرد
بە قانوونی تەجەننون کردی زنجیر
لەبۆ تەئدیب، تەعزیب و جەفای کرد
لە مەشقی عاشقی بوو چوونە سەردار
فەریزەی خۆی بو مەجنوون وا ئەدای کرد
لەسەر ئەم دارە بوو وا بووەتە سەردار
ڕۆحێکی بوو لە ڕێی عیشقا فیدای کرد
لە باغی کامەرانی وەسڵی مەعشووق
لە هەر لایەکەوە سەیر و سەفای کرد
کە وا بوو خادیماناسناوی ئەدەبی تۆش وابە بۆ خۆت
لە عیشقا نامری هەر کەس کەوای کرد