عومرێکە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت کرد
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
1538 بینین
عومرێکە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت کرد
دەورێکە نەشاتم بە خەیاڵی ئەلەمت کرد
قابیل بە تۆ هیچم نەبوو تاکوو بە فیدات کەم
ڕۆحی بوو ئەویشم بە نیساری قەدەمت کرد
جەورت هەموو ئەلتافە وە زوڵمت هەموو عەدڵە
هەرچەند لە مەنعی نیگەهێکم ستەمت کرد
دڵ مایلی قەندی لەبی لەعلەت بوو مەگەسوار
نایەیتەوە لام خۆی بە فیدای قەندی دەمت کرد
بۆ زامی جگەر زامی ترە مەرهەمی قوربان
چەند خۆشە جەفا و ئەلەمت بۆچی کەمت کرد؟
نەززارە بە ڕووتا ئەڕژێ وەک عەرەقی گوڵ
دەرحەق بە منی ڕووت لە ڕووتا کەرەمت کرد
گاهێ بە غەزەب، گاهێ بە خەندەم دەدوێنی
خادیمناسناوی ئەدەبی دڵی قوربانی دڵی دەم بە دەمت کرد