نیگارم ڕوو لە مەیخانە بە عیشوە و ناز و تەمکین هات

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  971 مشاهده
نیگارم ڕوو لە مەیخانە بە عیشوە و ناز و تەمکین هات
بە پیشانی غەزەبناکی بوتی ماچین بوو بۆ چین هات
دڵم بۆ ماچی لێوی وەک مەگەز دەوری عەسەل سووڕا
کەچی بێ چارە تووشی داوی توڕڕە مووی میشکین هات
نیگاهێکم تەمەننا بوو لە ڕووی دولبەر کەچی ئاخر
دوو زوڵفی سونبول ئاسایی بەسەر عاریز بە پەرژین هات
وەکوو فەرهادە سەربازیم بە تیشەی عیشقەوە وەختێ
سەدای شیرینی دولبەر گەر لە هەر دوو لێوی شیرین هات
دەمی یەحیایی مەوتا هاتەوە بۆ مردووان ئەمڕۆ
نفحت فيه من روحيعربی لە تاری زوڵفی مشکین هات
لەسایەی کفری زوڵفی دڵ سەراسەر غەرقی ئیمانە
کە شەوبۆ وەسڵی پەروانە بە خۆی و دین و ئایین هات
لە حاڵی نەزعما خادیمتخلص کە دولبەر حازری دەفنە
لە گوێما دەنگی ئەو شۆخە بە تاها و بە یاسین هات