نیگارم ڕوو لە مەیخانە بە عیشوە و ناز و تەمکین هات
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
972 بینین
نیگارم ڕوو لە مەیخانە بە عیشوە و ناز و تەمکین هات
بە پیشانی غەزەبناکی بوتی ماچین بوو بۆ چین هات
دڵم بۆ ماچی لێوی وەک مەگەز دەوری عەسەل سووڕا
کەچی بێ چارە تووشی داوی توڕڕە مووی میشکین هات
نیگاهێکم تەمەننا بوو لە ڕووی دولبەر کەچی ئاخر
دوو زوڵفی سونبول ئاسایی بەسەر عاریز بە پەرژین هات
وەکوو فەرهادە سەربازیم بە تیشەی عیشقەوە وەختێ
سەدای شیرینی دولبەر گەر لە هەر دوو لێوی شیرین هات
دەمی یەحیایی مەوتا هاتەوە بۆ مردووان ئەمڕۆ
نفحت فيه من روحيعەرەبی لە تاری زوڵفی مشکین هات
لەسایەی کفری زوڵفی دڵ سەراسەر غەرقی ئیمانە
کە شەوبۆ وەسڵی پەروانە بە خۆی و دین و ئایین هات
لە حاڵی نەزعما خادیمناسناوی ئەدەبی کە دولبەر حازری دەفنە
لە گوێما دەنگی ئەو شۆخە بە تاها و بە یاسین هات