شەو لە جۆشی بەزمی گوڵشەن یاری دێرینم نەهات

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  1066 بینین
شەو لە جۆشی بەزمی گوڵشەن یاری دێرینم نەهات
سەروو قەد و گوڵڕوخ و هەم ماهی نەخشینم نەهات
گەرچی ساقی مەی ئەدامێ، موتریبیش نەی لێ ئەدا
دڵ لە نەشئەی حوسنی مەحرووم بۆچی تەسکینم نەهات
شەمع و گڵ، پەروانە و بلبل، هەموو مەشغووڵی عەیش
دولبەری من بۆ تەسەللای قەلبی غەمگینم نەهات
دڵ خەریکی بێستوونی سینەمە وەک کۆهکەن
تا بکێشێ نەقشی شیرین یاری شیرینم نەهات
بۆ تەماشای گوڵشەن و فکر و خەیاڵی وەسڵی یار
ڕۆژ و شەو یەک لەحزە خەو بۆ چاوی گوڵچینم نەهات
چاوی بیماری کەوا بیماری خستووم لەجێ
جارێ بۆ پرسینی ئەحواڵم بە باڵینم نەهات
تا سەحەر ساتێ نەبوو غافڵ لەگریان چاوەکەم
چی بوو یا ڕەب بۆچی قەتعی ئەشکی خوێنینم نەهات؟
کافرستانێکە زوڵفی عاریزی داپۆشتووە
بۆیی خادیمناسناوی ئەدەبی چاوەنۆرم ڕەونەقی دینم نەهات