دڵم ئاشیفتەی سەودایی سازت
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
880 بینین
دڵم ئاشیفتەیی سەودایی سازت
خەتی کێشا لەسەر غەوغایی نازت
جگەر سەد پارەیەم لەم جیلوەی حوسن
دڵیش خوێنە لە ئیستیغنایی نازت
نە عیجزی عەشق بێ عەرزی نیازە
نە حوسنیش بێ غروو ئیمایی نازت
لەنازی تۆ عەرەق ئەڕژێ لە ڕووتا
کە بێ گەوهەر نییە دەریایی نازت
بە پیریی مووی سپیم ئاخر بەکار هات
بووە پەنبەیی سەری مینایی نازت
تەغافول دوورە بۆ تەحریکی موژگان
نیگاە ئەڕژێتە سەر سیمایی نازت
بنازم ئەو سڕڕەی جێی سەجدەکەی بوو
لەسەر خاکا لەژێر جێ پایی نازت
هەزاران سەربڕاوم دی لە دەرگات
بە بەرقی تیغی نا پەیدایی نازت
ئەکەن سەودا لە بازاڕی محەببەت
نیازی خادیمناسناوی ئەدەبی و سەودایی نازت