بێ نەواو و ڕووت و قووت، کەوتوومە پێش خورشیدی ڕووت
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
1114 بینین
بێ نەواو و ڕووت و قووت، کەوتوومە پێش خورشیدی ڕووت
بۆچی وا بێ مروەتی تۆ دادەپۆشی ڕووت لە ڕووت؟
مەنبەعی ئاوی حەیاتە لێوی شەککەر باری تۆ
خزری ئەلتافت نیشانی دام ئەڵێی بیهێنمە ڕووت
قەت وەکو ئەبرۆی تۆ نابێ هیلالی یەک شەوە
ماە جیهان ئارایە ئەما نەک وەکو ماهتابی ڕووت
عالەمێکی کردە مەجنوون چاوەکەی جادوویی تۆ
شێت و شەیدا بوو کە دینی دیدەیی ماڕووت ڕووت
تەرکی موژگانت کە کردی غارەتی سەبر و قەرار
دڵ ئەسیری چای زەنخدانە وەکو هاڕووت لە ڕووت
دڵ پەرێشان بوو کە دیتی هەردوو زوڵفت حاریسن
هەردوو وەک دوو ماری جەنگی وا بەسەر ئەم گەنجی ڕووت
بەرگی بێ بەرگی نیشانی خەلعەتی ئیمانمە
وا بە ڕووت وقووتی خادیمناسناوی ئەدەبی خۆی من بەسمە ڕووت