لە سەفحەی مەسحەفی ڕوو هەردوو ئەبروت

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  917 بینین
لە سەفحەی مەسحەفی ڕوو هەردوو ئەبروت
دوو «بسم الله» یە بۆ یەک سوورەیی ڕووت
وەکو شێخ حەقمە گەر لادەم لە مەزهەب
لە خۆشی ڕشتەیی زەنناری گێسووت
بە ڕووی تۆ تەفرەقەی نەززارە جەمعە
کەمەندی وەحدەتم بۆ توڕڕەی مووت
ئەبەم سەجدە لە سەحرایی محەببەت
لە وەختێ دەرکەوێ بۆم ئاگری ڕووت
نەبوو تەئسیری عیلمی «باطل السحر»
لە ئەفسوونی نیگاهی چاوی جادووت
لە موڵکی ڕۆم ئەکا گەر پادشاهی
نییە خاڵی لە حیکمەت خاڵی هیندوت
لە وەختی خەندەتا مەعلوومە زارت
دوو لێوی لەعلی تۆ یاقووتە یاقووت
لە گوڵشەن ناڕۆی قەت سرەوی ئازاد
میسالی قامەتی ڕەعنایی دلجووت
بە مەششاتە بلێ تێکی نەدا لێم
کەیانەی خادیمناسناوی ئەدەبیە حەلقەی دوو گێسووت