بە ئەبرۆی وەک کەمان و غەمزەی موژگانی وەک تیرت
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
869 مشاهده
بە ئەبرۆی وەک کەمان و غەمزەیی موژگانی وەک تیرت
دڵێکم بوو وەکو ئاهووی وەحشی بووەتە نێچیرت
دڵی دێوانەی مەجنوون کە حەپسی توڕڕەی مووتە
بە قوربان چۆنە ئاخۆ حاڵی ئەو شێتە لە زنجیرت
کە چاوت دەستی گردە ناز و عیشوە وغەمزە و فیتنە
بەڵێ زانیم کە بۆکوژرانی من بوو سیحر و تەدبیرت
لە وەختی کوشتنم وەسیەتمە بمدەێ یەک دەمێ مۆڵەت
ئەوەندە تا بڵێم ڕۆحم فیدای دەست و شمشێرت
دڵم هات و موتاڵای سەفحەیی ڕووت وەک موتەووەل کا
کەچی زوو موختەسەر کەوتە دوو حەلقەی زوڵفی زنجیرت
موعەتتەر کە دەماغم تۆ لە میشکی گێسوانی یار
وەرە پەیکی سەبا جانم فیدایی بۆن و تەئسیرت
ڕمووزی فیتنە جویی غەمزە ئەیکا چاوی مەسئوولە
چە کوشتارێ ئەکا بێ ڕەحمە ئەم جەللادی بێ شیرت
لە ناڵەی سوبحگاهی مەسرە و غافڵ مەبە ئەی دڵ
ئەبێ وەختێ کە تەئسیری بوو زوو ئاهی شەبگیرت
سەرم دانا لەژێر پێتا لەسەر خاکی دەرت ئەمڕۆ
ئومیدم وایە گەر بێتە تەڵا خاکم بە ئەکسیرت
بە ئیما ئەمری قەتڵی من بە شمشێری برۆت گەردا
ئەوا لەو ڕۆژەوە چاوم لە ڕێیە چی بوو تەئخیرت
بڕۆ زاهید کە خادیمتخلص خادمی مەیخانەیی دەست کەوت
ئەتۆو سەججادە و خەرقە، ئەتۆ و تەسبیحی تەزویرت