مایەی عیش و نەشاتی جانی مەستانە شەڕاب
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
951 مشاهده
مایەی عیش و نەشاتی جانی مەستانە شەڕاب
باعیسی ژین و حەیاتە ئاوی حەیوانە شەڕاب
شۆرە بەخشی عاشیقان و نەشئە ئەنگێزە بە دڵ
لەعل و یاقووتە وەیا خود لێوی جانانە شەڕاب
گەر عەزازیل خواردبای یەک جورعە بۆ ئادەم بە زوو
دوو هەزار سەجدەی ئەبرد چون نووری ئیمانە شەڕاب
زوو دەبێتە کیمیا گەر قەترەیی بڕژێ بە خاک
نوور بەخشی دیدەیی مەعنایی مەستانە شەڕاب
زاغ ئەگەر بیخواتەوە دەردەم ئەبێتە عەندەلیب
چونکی بۆخۆی هەروەکو بلبل غەزەل خوانە شەڕاب
بۆ نەخۆشی عاشقان و دەردی دووری و داغی دڵ
هەروەکو دوو لێوی دولبەر وا بە خەندانە شەڕاب
پیری مەیخانە بە مەی ئەخوا قەسەم بۆ عاشیقان
باعیسی وەسڵی هەوا خواهان و جانانە شەڕاب
قەترەێ بێتە دەروونت کەنزە خادیمتخلص پڕ گەوهەر
وەک سەدەف پڕ گەوهەرە چون ئاوی نیانە شەڕاب