وەک دەماوەند بووم لە ماتەم وا لە سەرما تەم نەما
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
983 مشاهده
وەک دەماوەند بووم لە ماتەم وا لە سەرما تەم نەما
دڵ لە حوزنا ڕووی لە شارێ کرد لە سەرما تەم نەما
دیدە بێ بینا بوو وەک یەعقووب لە کولبەی حوزنەوە
بۆنی پیراهەن بەسەریا هات لە سەریا نەم نەما
فکری عەرزی حاڵی خۆم بوو نا لە خزمەتیا بکەم
مەستی وا کردم نیگاهی هۆشی ئەو کاتەم نەما
موعجیزەی دەستی سلێمان بوو لەخاتەدا نەبوو
کەوتە دەستی دێوی سەرکەش هیچ لە ناو خاتەم نەما
خۆی کەریمی موتڵەقە تەبعی سەخاکان هەر لەوە
ئێستەکەش هەر باقییە هەر چەند کەخۆی حاتەم نەما
وەعدەیی وەسڵی کە دولبەرداوە نێزیک بووەتەوە
موژدەیەکی خۆشە یاران ، گریە ڕۆیی عەم نەما
تا ئەبەد لەم مەسنییە نایەمەوە سەرخۆ ئیتر
فیکری بەزمی موتریب و ساقی و مەیخانەم نەما
دڵ بە نەقدی شادی سەودایی ویسالی یار ئەکا
فرسەتی ناکامی هیجران ئێستە زۆرو کەم نەما
دڵ لە داخی ئاگەهی سووتا بە وەهموو زەننەوە
هاتە سەرجیلوەی یەقین خادیمتخلص کە وەهم وهەم نەما