لە ناڵە و ئاهـ و ئەفغانم لە دەردا

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  660 مشاهده
لە ناڵە و ئاهـ و ئەفغانم لە دەردا
ئەڵێم ئاخۆ چە وەختێ دێ لە دەردا
نەبێ تەئسیری ناڵەوئاهی هەر شەو
میسالی ورچ ئەدەم دەستم بە سەردا
کە پەیکانی موژەی ناقەوسی ئەبرۆ
بە عەزمی کوشتم دڵمی حەبەردا
لە سینەم مورغی دڵ دەردێ بە پەرواز
بە پابۆسی تۆ هەر گاە بێی لە دەردا
لە دەوری عاریزی پەخشانە پەرچەم
وەکو هالە بە دەورانی قەمەردا
لە لەوحی سینەما نەقشە خەیاڵت
جەماڵیشت لە ئاغوشی نەزەردا
فەرەحناکم لە مەوجی عەتری زوڵفت
سەبا هێنای لە هەنگامی سەحەردا
کە عەکسی دایە تووری دڵ تەجەللای
ئەسووتم من لە ئەمواجی شەرەردا
لە بەحری عیشقا خادیمتخلص کە غەرفە
نییە باکی لە گێژاوی خەتەردا