لە سوێی گیپە و سەروپێتە سەرم وەک ساز و سەمتوورە
بۆ حاجی ڕەحمانئاغای موهتەدی
از کتاب:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
اثر:
ملا مارف کوکهیی (1875-1945)
2 دقیقه
1222 مشاهده
لە سوێی گیپە و سەروپێتە سەرم وەک ساز و سەمتوورە
لەبۆ یەک کەشکەک و شۆرباتە سینەم شیبهی شەیپوورە
لەبۆ جەرگ و دڵی خۆشبۆ بە عەتری جەوهەری لیمۆ
لە مێژە جەرگ و دڵ دەکوڵێ شەبیهی ئاشی سەر کوورە
بە میزرابی خەیاڵ و تار یاری تاسکەبابێکە
ڕەگ و ڕیشەی وجوودم یەک بە یەک وەک تاری سەمتوورە
تەبیعەت گەرچی ڕەنجوورە قەریحە گەرچی باریکە
لەبۆ گۆشتی قەڵەو ئەعزا هەموو وەک خیگە ئەستوورە
لە چێشتی بەربەسێڵ و گۆشتی تازەی بەرخی یەکساڵە
کە مەحڕوومم عەزیزم چلچراغی دیدە بێنوورە
تەبیب و دوکتورم پاک ئیمتیحان کرد ئیتتیفاقیان بوو
دەوای ئەم دەردەیە یا کاوڕە یا گیسکە یا کوورە
دەبینم ئەهل و بەیتی کەس نییە لەم شارەدا ئەمڕۆ
مەگەر زاتێ بە ئیبنولموهتەدیشخص مەعڕووف و مەشهوورە
ئەگەر ڕاستت دەوێ پیاوی خەسیس و پیس و دەست قووچاو
نەبێ چاکە ئەگەر بشبێ مەقامی ئاوی ئاموورە
وەکوو بیستوومە وەختی بەخشش و هیممەت دەر و بانی
لە موحتاج و فەقیر و بێنەوا وەک بەیتی مەعموورە
ئەگەرچی کاکی کۆکیتخلص نیسبەتەن تۆ شاعیری چاکی
وەلی چون ئیحتیاجت زۆرە شێعرت بۆیە مەنفوورە