سەییدی شەمسی کە شەخسێکی نەجیبە و موحتەڕەم

بۆ حاجی سەید موحەمەدئەمینی شەمسی نووسراوە
از کتاب:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
اثر:
ملا مارف کوکه‌یی (1875-1945)
 1 دقیقه  917 مشاهده
سەییدی شەمسیشخص کە شەخسێکی نەجیبە و موحتەڕەم
واقیعەن شایستەیە گەر پێی بڵێن ئەهلی کەڕەم
من لە لام وایە کە نەیدیوە لە مەکتەب حەرفی لا
بۆیە کەس نەیبیستووە لەو سەییدە ئیللا نەعەم
کافییە بۆ مەدحی وی ئەمڕۆ لەنێو ئەم شارەدا
فیلمەسەل مەشهوورە وەک نارُ القِري فَوقُ العَلَمعربی
وەک دەڵێن ئەمشەو شەوی مێعڕاجی فەخری عالەمە
خۆ منیش هیچم نییە تا نەفسی خۆی پێ کوێر بکەم
ئارەقی خەجڵەت دەڕێژم بۆی بنووسم شەرحی حاڵ
هەم حەیا مانیع دەبێ گەر خۆم بچم عەرزی‌ بکەم
وەک دەبینم دەردی من دەردێکە دەرمانی نییە
غەیری داروویی تەحەممول، شەربەتی ڕەنج و ئەلەم
پەس عیلاجی کاری من خامۆشی و بێدەنگییە
تا دەڕۆم هیجرەت دەکەم بۆ شار و بازاڕی عەدەم