سەییدی شەمسی کە شەخسێکی نەجیبە و موحتەڕەم
بۆ حاجی سەید موحەمەدئەمینی شەمسی نووسراوە
لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
1 خولەک
990 بینین
سەییدی شەمسیکەس کە شەخسێکی نەجیبە و موحتەڕەم
واقیعەن شایستەیە گەر پێی بڵێن ئەهلی کەڕەم
من لە لام وایە کە نەیدیوە لە مەکتەب حەرفی لا
بۆیە کەس نەیبیستووە لەو سەییدە ئیللا نەعەم
کافییە بۆ مەدحی وی ئەمڕۆ لەنێو ئەم شارەدا
فیلمەسەل مەشهوورە وەک نارُ القِري فَوقُ العَلَمعەرەبی
وەک دەڵێن ئەمشەو شەوی مێعڕاجی فەخری عالەمە
خۆ منیش هیچم نییە تا نەفسی خۆی پێ کوێر بکەم
ئارەقی خەجڵەت دەڕێژم بۆی بنووسم شەرحی حاڵ
هەم حەیا مانیع دەبێ گەر خۆم بچم عەرزی بکەم
وەک دەبینم دەردی من دەردێکە دەرمانی نییە
غەیری داروویی تەحەممول، شەربەتی ڕەنج و ئەلەم
پەس عیلاجی کاری من خامۆشی و بێدەنگییە
تا دەڕۆم هیجرەت دەکەم بۆ شار و بازاڕی عەدەم