ئەی حەسەن ئەی ساحەبی وەجهی حەسەن
بۆ میرزا ئەبولحەسەنی قازی «سەیفولقوزات» نووسراوە
لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
1 خولەک
882 بینین
ئەی حەسەن ئەی ساحەبی وەجهی حەسەن
مەزهەری فەرمایشی جەددولحەسەن
یانی فەرموویە ئەگەر خێرتان دەوێ
اُطلُبُوةُ مِن ذَوي الوَجةِ الحَسَنعەرەبی
تا دەمێنم دەست لە تۆ هەڵناگرم
پارەپارەم کەن بە سەیفی بولحەسەن
هیچ و پووچە قیل و قالی موددەعی
گشتی بێ ئەسڵ و پڕوپووچ و قسەن
چەندە پێم خۆشە ببینم دوژمنت
پێ لەسەر کورسی و لە گەردندا ڕەسەن
جاربەجار بانگ کەم بە تورکی پێی بڵێم
کێیفن ئەحوالن ئەفەندیم نەینسەن؟تورکی