حوسنی ئەدەب بوو مانیع بو ڕوو بەڕووی یارا

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  1083 مشاهده
حوسنی ئەدەب بوو مانیع بو ڕوو بەڕووی یارا
ئیزهاری حاڵی خۆم کەم نەم بوو بە قەتعی پارا
زەنناری زوڵفی تۆی دی هەرکەس مریدە وەک شێخ
تەقلیدی دینی خۆی کردبوو مەزهەبی نەسارا
زوڵفی وەکو مەجووسە تالیب بە نارو نوورە
حەلقەی بە دەوری عازیز کێشا بە ڕووی یارا
هەر شەو هەتا سەحە گاە یادت ئەنیسی ڕوحە
ئاخو بەخاتری تۆ کە دیم لە ڕۆژگارا
حوسنی تۆ ڕوز ئەفزوون مەشهوورە وا لە عالەم
عیشقی منیش زیاتر ئەفسانەیە لەشارا
ڕیسواو دەربەدەر بووم مەجنوون سیفەت لە هەرلا
بۆ عیشقی ڕووی لەیلا جێگامە دەشت و سارا
عاشق میسالی ڕێوی شێری ژیانە مەعشووق
خادیمتخلص لە چنگی عیشقا کوا چارە جوز مەدارا