وا لە نەشئەی یەک نیگاهت قیمەتی سەهبا شکا

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  872 مشاهده
وا لە نەشئەی یەک نیگاهت قیمەتی سەهبا شکا
گەردەنی تۆی دی مینا ڕژا مینا شکا
بۆ ڕمووزی دەرکی سڕڕی عەشقی عاجز بوو خیرەد
قیمەتی عیلمی فلاتوون و ئەبو سینا شکا
گەر بکەی تەرکی تەعەللوق خاری ڕێگا گوڵشەنە
چون لە یەک سۆزن بۆ تەجریدی دڵی عەیبە شکا
هاتە گوڵشەن بۆ تەماشا چاوی نازی کردەوە
قیمەتی بازاڕی نازی نێرگزی شەهلا شکا
مشتەری حوسنی بە هەر جنسی مەتاعی حازرن
جیلوەیەکی کردوو نرخی گەوهەر و کالا شکا
نەفی حوسنی جوملە مەردیان بە حوسنی ساتیە
هەرچی شیشەی باتڵێکی بوو بە سەنگی لاشکا
هاتە خوارێ تابە دامانی لە عازیز گەر عەرەق
نرخی دانەی گەوهەر و هەم لوئلوئی لالا شکا
ڕیشی زاهید مەنعی بەزمی عیشقی لێ کردوو ئەویش
هێندە لەم لاوە کشاوە تا ملی لەولا شکا
تا لە بۆ تەسخیری مڵکی دڵ نیگاهی خستەکار
لەشکری سەبرم ئەوا خادیمتخلص لە مەیدانا شکا