نەقدی دڵی خۆی عاشقی مسکین بە غەمی دا

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  932 مشاهده
نەقدی دڵی خۆی عاشقی مسکین بە غەمی دا
سوودێکی گەلێ زۆرە، مەڵێ تۆ بە کەمی دا
وەعدەی بە دڵ و جان و بە ویساڵی ڕوخی خۆی دا
ئەم وەعدە خیلافە نەبەویدا، نە بەمی دا
سەعییم لە تەڵاشی چە ئومێدێکی عەمەلی بوو؟
خەجلەت لە سەحیفەم بە ئیشارەت ڕەقەمی دا
عومرێ بوو کە دڵ ون بوو سۆراغی نەبوو هەرگیز
ئێستاکە ئەبینم کە لە ناو زوڵفی خەمی دا
ئەم ژینە کە هەموو حیسابی چ بکەم بۆی
رۆیییەوە گەلێ زۆر لە ئەعدادی کەمی دا
مۆژگانی خەدەنگی لە خەمی قەوسی برۆی نا
غەمزەی بە نیشانی جگەرم ئەمری ڕەمی دا
دڵ ئاهوویی وەحشی بوو لە سەحرایی محەببەت
مەحفووزە لە سەبا و لە کووچەی حەرەمی دا
چاوم لە فڕینایە لە خەڵوەت چییە ئیمشەو؟
تەفسیری لە ئاوازی نیهانی قەدەمی دا
سەد شاو گەدایە وەکوو خادیمتخلص لە دەری ئەو
هەر یەک بە خەیاڵێ لە خەیاڵی کەرەمی دا