تەمەننا وایە ئیمڕۆ یار نەزەر کا
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
1023 مشاهده
تەمەننا وایە ئیمڕۆ یار نەزەر کا
بینای هەستی لە دڵما دەر بەدەر کا
بە مڵکی نیەتی و بەدناوی هەردەم
ئەبێ دڵ دائیما عەزمی سەفەر کا
فەنا بۆ عاشیقان ئاخر بەقایە
لە جامو مەنسەب و حیتممەت حەزەر کا
فەریزەی عاشیقانە چوونە سەردار
وەکو مەنسوور ئەبێ هەر تەرکی سەر کا
ئاکا وێران ئەگەر ئەم شاهی عیشقە
لە ئیقلیمی دڵم وەختی گوزەر کا
خەیاڵی ماچی لێوی دێتە خاتر
ئەگەر دڵ ئارەزوویەکی شەکەر کا
لە ترسی ناووکی غەمزەی بوو خادیمتخلص
خەریکە گەر دڵی خۆی بۆ سوپەر کا