قەسیدەیەکی تر دووبارە لە ئاساری قودرەتی خودا
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
3 دقیقه
1066 مشاهده
تەبعم بە نووکی خامە کە نەقش و نیگار ئەکا
باسی لە وەسفی بەرگی گوڵی نەوبەهار ئەکا
خامەم لە فیکر و بیکری خەیاڵاتی مەعنەوی
ڕووخساری ئەم سەحیفە بە گەوهەر نیسار ئەکا
سەتری لە زولفی عەنبەری مشکینی یار ئەچێ
ساتێ لە سەر سەحیفەی ڕووی ئەو قەرار ئەکا
مابەینی سەتری جۆگەی شیرە وەیا ئەڵێی
هەر وەک گوڵی سفیدەی سوبحی بەهار ئەکا
دەستێ کە کارخانەی ئیبداعی «كن فكانعربی»
بەم دەستەوە بە نووکی قەڵەم ئاشکار ئەکا
ئەوزاعی مانگ و ڕۆژ و نجووم برووجەکان
هێنایەوە وجوود و چ نەقش و نیگار ئەکا
دەستێ کە دولبەرانی چەمەن پاشی مەرگیان
دێنێتەوە وجوود و لە مەحبووبی پار ئەکا
بەم دەستە بوو کە تەربیەتی دا بە قەترەیەک
ئەم قەترەیە بە ماە ڕوخی گوڵ عوزار ئەکا
قەترەیەکی تر لە ناو سەدەفا بە پەروەرش
هەروا ئەویش بە گەوهەرەکەی شاهەوار ئاکا
مەششانەی کە پەرچەمی سونبول بە شانەکا
شەونم بە سەرییەوە لە موژەی ئەشکبار ئەکا
بەم حوسنەوە گریشمە بە سەحنی چەمەن ئەدا
دونیا بە بەرقی جیلوە لە مەوجی بەهار ئەکا
تێر ئاوی خوێنی عاشقە سەوزی چەمەن ئەڵێی
یەک لالەزاری جگەری داغدار ئەکا
نێرگس لە پەنبەیی سەری مینای مەی ئەچێ
ئایە بە مەغزی بادە نیگاهی چ کار ئەکا؟
عەکسی جەماڵی خۆیەتی ئەی دا بە ڕووی گوڵ
مینقاری بولبولیش بە موژەی ئەشکبار ئەکا
نەقشی بە نووکی خامە لە سەر سەفحەی زەوی
دەورانی ئەو لە جونبشی لەیل و نەهار ئەکا
تەبعی لە نازکی کە پەردەی لادا لە سەر ڕوخی
ئاوێنە سەتری ڕویی لە تۆز و غوبار ئەکا
ئەم وەسفە کەی بە ڕشتەی تەحریر ئەبێ تەواو؟
بەم دەستە بەستراوە گەوهەر چۆن نیار ئەکا
لەم بەحری مەسرەعەی کە شناوەر ئەبێ قەڵەم
ڕووی سەحیفە پڕ گەوهەری شاهەوار ئەکا
وەک قەترەی حوبابە میسلی تەنگ قافییە
لێشاوی مەوجی خانەی دڵ بێ قەرار ئەکا
ڕووی زەوی بە دەشتی خەتا بۆ خەتا نییە
وەختێ سەبا لە کوچەی ئەو گەر گوزار ئەکا
لەم بەزمی بادەتۆشییە گوڵشەن لە ڕووی ئەوا
مەستی شەرابی عەیشە لە خوێنی بەهار ئەکا
ئومێدی من بە شەمعی جەماڵی تۆ کافییە
ڕۆژی کە پرتەوی بە چراغی مەزار ئەکا
دەوری حدووس حەڵقەی ئاساری قیدەم
مەوجی لە بەحری نووری تۆ هەر دوو مەدار ئەکا
بۆ حوجرەی عرووسی گوڵی گوڵشەنی سەفا
دامادی فیکرە نەشئەی مەی بێ قەرار ئەکا
بێ دەنگ بە خادیما کە بڵێسەی کەلامی تۆ
وەک لالە گۆشی مەعنەیی من داغدار ئەکا
میعراجی عیجزی ئێمەیە هەورازی نیستی
لوتفی تۆ بوو ئەوەندە کە من خاکسار ئەکا
لەبڕێز ئەبێ قەدەمی عەیش و نۆشی من
ساتێ بە مەغزی بادە نیگاهی تۆ کار ئەکا
زیبا نەزاکەتێکە بەهاری لەتافەنت
ڕووی تۆ دەشتی ئایینە وەک لالەزار ئەکا
بولبول لە مەتڵەعێکی ترە بۆ سەفای گوڵ
لەم سەحنی گوڵشەنە کە نەواهای زار ئەکا