چاوەنواری لوتفی تۆم دەر کە لە جیسمم لەرز و تا

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  1008 مشاهده
چاوەنواری لوتفی تۆم دەر کە لە جیسمم لەرز و تا
چاوەڕێی قاپی عەیادەم پێ نەکەی «رب العلىعربی»
سوجدەیی شوکرت بکەم تۆبە و ئەنابەت پیشەکەم
ڕوو لە قاپی تۆ بکەم، پشت کەم لە بابی بێ وەفا
مۆڵەتێ خاسم نەکێڵا لەم ژیانا موددەتێ
بەڵکە تەرکی مەعیشەت کەم ڕوو لە تۆ کەم بێ ڕیا
ڕوو کەمە خاکی حیجازو مەککەو ڕەوزەی نەبی
دڵ ئەمینم ئەو دەمە فەرمووتە «كان امناعربی»
گەر نەسیمێ هاتەوە، خۆ لوتفی تۆیە باریلا
وەر نەمردن خۆشترە لەو جێگە پاکی باسەفا
تۆ «موجيبعربی» و من موناجاتم گەیاننە بارەگا
زۆر ئەمەل دارم ئیجابەت کەی بە لوتف و کیبریا
شاکەلیتخلص ئەمجا پێویستە حەق بناسی حەق بڵێی
گەر وەها بی پێت ئەبەخشێ «مطلقاعربی» ئەمجا شیفا