چاوەنواری لوتفی تۆم دەر کە لە جیسمم لەرز و تا

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  1006 بینین
چاوەنواری لوتفی تۆم دەر کە لە جیسمم لەرز و تا
چاوەڕێی قاپی عەیادەم پێ نەکەی «رب العلىعەرەبی»
سوجدەیی شوکرت بکەم تۆبە و ئەنابەت پیشەکەم
ڕوو لە قاپی تۆ بکەم، پشت کەم لە بابی بێ وەفا
مۆڵەتێ خاسم نەکێڵا لەم ژیانا موددەتێ
بەڵکە تەرکی مەعیشەت کەم ڕوو لە تۆ کەم بێ ڕیا
ڕوو کەمە خاکی حیجازو مەککەو ڕەوزەی نەبی
دڵ ئەمینم ئەو دەمە فەرمووتە «كان امناعەرەبی»
گەر نەسیمێ هاتەوە، خۆ لوتفی تۆیە باریلا
وەر نەمردن خۆشترە لەو جێگە پاکی باسەفا
تۆ «موجيبعەرەبی» و من موناجاتم گەیاننە بارەگا
زۆر ئەمەل دارم ئیجابەت کەی بە لوتف و کیبریا
شاکەلیناسناوی ئەدەبی ئەمجا پێویستە حەق بناسی حەق بڵێی
گەر وەها بی پێت ئەبەخشێ «مطلقاعەرەبی» ئەمجا شیفا