بۆ حەمەی شێخ سلێمان لە کەربەلا
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
895 بینین
«شاکەل»م نایە بە بیرا، هام لە بیری کەربەلا
چاوەکانم دوو فوران، بۆ ئەسیری کەربەلا
مددەتێ ساڵێکە خۆ من چاو لە ڕێگەی کەربەلا
بۆ نەجاتی بێ گوناهان و فەقیری کەربەلا
دەشتی شاکەل تەنگو تاڵە هەر وەکو زیندانە لام
تا لە گوێما دەنگی بێ ناڵەو نەفیری کەربەلا
زۆر دەمێکی کۆنە ئێمەو کەربەلا جێگەی غەمین
هەر لە ناسۆرایە زامی جێگە تیری کەربەلا
دەشتی شاکەل کەربەلا بۆ ئالی مەحموود ئال و بەیت
بێخەتا بوون چوونە سیجن کەوتنە گیری کەربەلا
شینو شۆڕی کەربەلایە، چاوەکەم خوێناوییە
هەر وەکو شیعە لە شینا بۆ ئەمیری کەربەلا
شەرتە تا مردن لە بیرم بێ زویری ئەو دەمە
وا حەمەی تێچوو بە زۆری بۆ زویری کەربەلا