ڕابەری دنیا و دینم کاکە عوسمانی عەلا
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
1 دقیقه
1052 مشاهده
ڕابەری دنیا و دینم کاکە عوسمانی عەلاشخص
چیم لە دووری دووڕۆیە، گەر تۆی لە سینەی شاکەلا
شاکەلیتخلص شادە بە حاڵت شاهی ئێمە تۆی ئەوێ
بۆ ئەوە وا ڕوو لە تۆیە کۆمەڵی سۆفی و مەلا
کۆمەڵی سۆفی و مەلا موشتاقی دەشتی شێوەتن
بۆ تەوافی کەعبەیی ئەبرۆیی ئەو بوون موبتەلا
موبتەلا هیچ کەس نەبێ وەک من بە داوی تەبعەوە
وەک بەڵا ئاڵا بە پێما، پێمە زنجیری بەڵا
پێمە زنجیر و ئەسیری ئارەزوو و نەفس و هەوا
تا هەوا مابێ لە سەرما وام لە هەور و دووکەڵا
دووکەڵی جورم و قەساوەت لاشەمی وا داوەشان
نووری تاعاتی نەهێشتم بۆم نەما جیلوە و جەلا
بێ جەلایە، پڕ بەڵایە چونکە بێ سەقفە و ستوون
تیا بمێنێتۆ ئەبینێ زیللەت و زوڵم و بەڵا
لا بەلا بە شاکەلیتخلص لەم سینەمادا، سی نەما
سینەما گەر سینەما، چی مایەوە، ماوۆ نەما