بەسەرهاتی خولە و پیزە

از کتاب:
شەوارە
اثر:
ملا کریم سارده کوسانی (1926-2001)
 13 دقیقه  1607 مشاهده

شەوێک بە شەوی زستانێ. لە گوندی کۆنە لاجانێ، لە ماڵێکی تەڕ و بڕدا، لە هەیوانێکی قاقڕدا، چۆڵەچرا فتیلە بوو، تەپاڵە دەستەچیلە بوو، ڕاخەر حەسیری کوردی بوو، گرێچن ڕەق وەک بەردی بوو، مام سابیرمان بە گیرهانی، دەورەمان دا تا بەیانی، ئەو شەو هەتا هەموو نوستین، بەیت و باوی بۆ ڕێکخستین. بەیتی خولە و پیزە شێتی، خەڵکی ئاوایی شەروێتی، وای گێڕاوە ئەو ڕووداوە. هەر دەڵێی ئەوڕۆ ڕووی داوە، خولە و پیزە ئاوارە بوون، لە شەروێتی شوانکارە بوون، پەنابار و کارەکەر بوون، ژن و مێردێکی هاوسەر بوون، خولە شوان بوو پیزە کابان، لە دەس پیزە ئامان ئامان، خولە هێدی و لەسەرخۆ بوو و پیزە بۆ شەڕ وەک هەڵۆ بوو، خولە ئاماڵ کەیخوا بوو، هەر جۆر بڵێی باشە، وابوو، سەرناس و گۆچان چەور بوو، لە غیرەتا وەک بەور بوو، مەڕدار هەموو خۆشی دەویست، بە دڵ و بە گیان دەیانەویست، بەڵام پیزە چل و ول بوو، لاق باریک و گەدەزل بوو، چەنەوێژ، خولێرکاوی، گەڕۆڵ، بەیچەڵ، دەڵاڵ، خۆبەزلزان، خوێنتاڵ، ناحەز و لێ نەزان، چاوشین، بەقین، خوار و لاپان، لە خولەی هەژار ببوو سندان، سەد ناوناتکەی لێ دەنان، خولە گێژە و حۆلە و مل پان، بانگی دەکرد، سەدان بەهانەی پێ دەگرت، جارێ بۆ نان و بۆ پێخۆر جارێ بۆ کراسی چیتی مۆر، جارێ بۆ کل، بۆ تاسکڵاوی سوور و زل جاڕێ بۆ بازن و بەرموور جارێ بۆ مورووی شین و سوور جارێ بۆ کەوشی یەمەنی، جارێ بۆ لەچکەی چەمەنی چی بۆ کڕیبا، خولەی هەژار، عەیبێکی لێ دەکردەبار، کراس با دەیگوت: بێ سەنگە، کەوش با دەیگووت پێ تەنگە یان هەراوەیان تا سەنگە. هەر پێی دەگووت خولەگولە چی بۆم دەکری شل و ولە، یان چەقرە یان گوڵێ کاڵە، یا بەرتەسک و شل و شاڵە یا چرچ و لۆچ و بەرتەسکە، یان بێ گوڵی سەوز و کەسکە، یا چرچ و لۆچ و بەرخوارە، یا ژاکاوی بن عەنبار گێژ و حۆل سەودانەزانی بوویە کێوی دایم شوانی، حەیفە من کابانی تۆ بم، هەتا مردن ڕەنجەڕۆ بم، تۆ تێ ناگەی چەندە ماندووم، بڕوانە کۆما و ئاوردووم، تەندوور و کۆڵان و کەندووم، کاسە و دیلەگڵێنە، دیزە و گۆزەی بە بێ وێنە، قەتاری کەلارەی بە پشت، گەورە و چووکە ورد و درشت، تێڕ و جەواڵ، گوریس، کەژوو، خۆری خۆڵە و بەن دروو، ڕێس، تێڕ و خورج و هەگبەی دووبەر، سوێنەی قووڵ و پەل و بێ سەر، دەسگرە و ڕفێدەی نانی، تەشتی شیوی ئاو و کانی. چی لەو ماڵەدا بەرچاوە هەمووی بەو دەستە سازاوە. جا تۆش پیاوی ناو پیاوانی حۆلەکەی قەدرم دەزانن بە ملی شکاو دەچیە شاری، دەڵێی سۆغرەی بن بێگاری، ئەوەی دەیکڕی بێ کەڵکە کاری تۆ کەی وەکوو خەڵکە، ئەو کراسەی بۆ منت هێنا کەی خامەک بوو کەڕکە کوێنە، هێشتا دووجار نەشۆراوە، کاڵ بۆتەوە و بێ گوڵ ماوە. کەوشەکانم گێڕ و لارن، پڕ لە تانە و عەیب و عارن، لەناو ژنانی ئاوایی نە ڕێزم ماوە نە بایی، خولەگێژ، ئەی حۆلەی نەزان، بۆ تێناگەی کە جلکی جوان دڵی بە خەم پاراو دەکا ژنی بێ ناو بە ناو دەکا ئەتۆ شوانی بوویە کێوی بە ڕبەی شوانی کەس ناپێوی. من ژنم لەناو ئاواییم حازری سەرشین و شاییم جلکم دەبێ زەرد و سوور بێ لە تانە و تەشەران دوور بێ، لێرە بەولا خولەگێژ دەم پەڵووڵە چڵکن بێ نوێژ، نابێ تۆ بڕۆیە شاری، جل نەناس و کۆڵەواری بۆ خۆم دەچم بۆ شت کرین بۆ خرید و لیباس بڕین، وردەحاجەتی نێوماڵی بەشی هەتا سەری ساڵی بە حازر یا قەرزداری دەیانکرم بە یەکجاری ئەو دەم باش تێدەگەی میرم تۆ چەن گێل و من چەن ژیرم. دێزەی بێ نەساڵ، چ مەکڕە، مەفرۆشە، بە دارئاڵای چاکەسواری، بێ من ئەو ساڵ بچییە شاری وات دەهاڕم وەکوو خۆڵێ دەتکەمە کەپجاڕی دۆڵێ.

خولە پیاوێکی وریایە بەش بە حاڵی خۆی زانایە. بەهانەی نەدا بە پیزە، نەوەک دەس داتە نەقیزە، خەڵکیان بێتە سەران سوییە بڵێین خەڵکینە شەڕ نوێیە، وەرنە سەیری فڕهاوێژان شەڕی پیزە و خولە گێژان! خولە دێژێ پیزە چاوم، هێزی ژین و هێز و باوم خۆت دەزانی قسەی نەوێ بێ تۆ تاوێ ژینم ناوێ، چیت پێ خاسە هەر ئەو خسە، چیت گەرەکە خۆت بناسە من لە بڕیارت دەرناچم چی تۆ نەیێژی بۆی ناچم، پیزە خۆت ئاغا و کوێخا بە چۆنت بۆ دەڕوا هەروا بە. هەر ئەو پائیزی داهاتوو چ پارەی کۆن چ داهاتوو چیمان هەبوو با بە تۆ بێ، بێنە و بەرەی شار بەرەنۆبەی تۆ بێ، نۆبەت بێ بۆ شاروبەران، چیت پێ باشە هەرزان گران، بیکڕە بۆ خۆت دەبەری کە، بە خۆی دادە لەسەری کە، لەچکی تەنک دەسماڵی شین.

پشتێندی شل، کراسی چین، دادڕە مردم، حەریری سوور، گرێی بە گوڵ، کەوشی ڕووسوور. وەسمە بۆ چاو کرێمی لێو، شانەی نوقرە بەندۆکی زێو، گوارەی ئاڵتوون قۆڵبەندی قۆڵ، قۆندەرە دەمپایە، یا سۆل، چی زینەتە بۆ کابانان، بۆ هەڵپەڕکێ بۆ شایی و شین بۆ دیوانان، بۆڕی مەڕان بۆ سێ گەڕان، بۆ سەیرانان. من پێم خۆشە هەمووی بکڕی، بەهانەی ناحەزی ببڕی تۆ لە ژنی خانان جوانتری ئەگەر خۆت خاوێن ڕاگڕی ئەو دەمەی جوانت دەبینم، لام وایە خوسرەو شیرینم، من شوانم بەرگم بۆ چییە، بەشی شوانان هەر شوانییە، هەر تۆ جوان بی من ڕووسوورم لە زۆربەی خەفەتان دوورم.

خولە پیزەی فریو داوە، ئەوەی گوتی چاووڕاوە، پیزە شێت لای وابوو ڕاستە، ڕاستەوە بوو، هاتە ڕاستە، بوو بە ژنێکی هێدی و هێمن، حەیا بە خۆ ئارام شەرمن، ئەوەی خولە بۆی هەڵدابوون، کل و کلتوور عەتر و سابوون، کراسی گوڵ لەسەر کەوشان، چارۆکەی سووری شانەوشان، لای وابوو گشتی کریون، بێ خەم بە بەژنی بڕیون. ببورە شۆڕە ژنی تەڕپۆش، لە خۆشیدا خۆش و سەرخۆش، تەڕ و تۆڵ دەم بە پێکەنین، بە خەیاڵ گیان و دڵ خەنین، نەیزانی خولە لاهێڵە، خۆشی ناوێ، لێی لە فێڵە، زۆری پێ نەچو پائیز داهات. خولە پارەی شوانی وەرگرت. پیزە شێت گوردی خۆی لێ گرت، لابڕ لێی دا دوو بەشی برد.

لە تەنگەی باخەڵی هاویت، لە خۆشیان دوو بازی هاویت، پیزە گوتی خولە حۆلە، بێ دەست و پل دەم پەڵووڵە، هەر ئەورۆکە حازر دەبم، بەیانی بەرەو شار دەبم، لیباسی خۆت بکڕە تەیار، سەراپا تۆش خۆت بگۆڕە، ماڵ بۆ گیانە گیان بۆ گۆڕە، مڕۆ بە لیباسی بەرچاوە، ڕووتی گوڵییە بێ ناوە، خولە خۆشی لە دڵ گەڕا، بە دڵ لەو ڕۆژە دەگەڕا، خولە بە دڵ بڕیاری دا، لە نێوەراستی شارێدا، داوێکی وەهای بۆ دەچنم، قیڕەی دەبڕم، مۆخی دەچنم، جارێکی تر بە یەک جاری، لەسەر دەرکا بیری شاری، بەربەیان گزینگی دابوو، پیزە خۆی دە دەسک نابوو، خولە مێردی لە خەو هەستان، وتی هەستە دەستەوستان، درەنگە ناگەینە شاری، هەوا تاڵە، ها کە باری، ماڵی حاجی سبەی شەوێ، دیلانیانە بووکیان دەوێ، با لیباسمان فریا کەوێ، حەریری سوور، گرێی بە گوڵ، کەوشی ڕووسوور وەسمە بۆ چاو کرێمی لێو، شانەی نوقرە بەندۆکی زێڕ، گوارەی ئاڵتوون قۆڵبەندی قۆڵ، قۆندەرە دەم پایە، یا سۆل، چی زینەتە بۆ کابانان، بۆ هەڵپەڕکێ بۆ شایی و شین بۆ دیوانان، بۆڕی مەڕان بۆ سێ گەڕان، بۆ سەیرانان. من پێم خۆشە هەمووی بکڕی، بەهانەی ناحەزی ببڕی تۆ لە ژنی خانان جوانتری ئەگەر خۆت خاوێن ڕاگڕی ئەو دەمەی جوانت دەبینم، لام وایە خوسرەو شیرینم، من شوانم بەرگم بۆ چییە، بەشی شوانان هەر شوانییە، هەر تۆ جوان بی من ڕووسوورم لە زۆربەی خەفەتان دوورم.

خولە پیزەی فریو داوە، ئەوەی گوتی چاو و ڕاوە، پیزە شێت لای وابوو ڕاستە، ڕاستەوە بوو، هاتە ڕاستە، بوو بە ژنێکی هێدی و هێمن، حەیا بە خۆ و ئارام شەرمن، ئەوەی خولە بۆێ هەڵدابوون، کل و کلتوور عەتر و سابوون، کراسی گوڵ لەسەر کەوشان، چارۆکەی سووری شانەوشان، لای وابوو گشتی کریون، بێ خەم بە بەژنی بڕیون. ببورە شۆڕە ژنی تەڕپۆش، لە خۆشیدا خۆش و سەرخۆش، تەڕ و تۆڵ دەم بە پێکەنین، بە خەیاڵ یان و دڵ خەنین، نەیزانی خولە لاهێڵە، خۆشی ناوێ لێی لە فێڵە، زۆر پێ نەچو پائیز داهات. خولە پارەی شوانی وەرگرت. پیزە شێت گوردی خۆی لێ گرت، لابڕ لێی دا دوو بەشی برد.

لە تەنگەی باخەڵی هاویت، لە خۆشیان دوو بازی هاویت، پیزە گوتی خولە حۆلە، بێ دەست و پل دەم پەڵووڵە، هەر ئەورۆکە حازر دەبم، بەیانی بەرەو شار دەبم، لیباسی خۆت بکڕە تەیار، سەراپا تۆش خۆت بگۆڕە، ماڵ بۆ گیانە گیان بۆ گۆڕە، مڕۆ بە لیباسی بەرچاوە، ڕووتی گوڵییە بێ ناوە، خولە خۆشی لە دڵ گەڕا، بە دڵ لەو ڕۆژە دەگەڕا، خولە بە دڵ بریاری دا، لە ناوەڕاستی شارێدا، داوێکی وەهای بۆ دەچنم، قیڕەی دەبڕم، مۆخی دەچنم، جارێکی تر بە یەک جاری، لەسەر دەرکا بیری شاری، بەربەیان گزینگی دابوو، پیزە خۆی دە دەسک نابوو، خولەی مێردی لە خەو هەستان، وتی هەستە دەستەوستان، درەنگە ناگەینە شاری هەوا تاڵە، ها کە باری، ماڵی حاجی سبەی شەوێ، دیلانیانە بووکیان دەوێ، با لیباسمان فریا کەوێ، خۆ بنوێنین ئیمەش لەوێ، کێ لەوێیە دەبێ نوی بێ. بەرەو چاوی خەڵکی دیبێ، خولە دەڵێ پیزە خانم: قەزات گرم من حازرم بە دڵ و گیانم، فەرموو کەرەشین بێنە دەر، خۆی باوێ سەر، مەترسە ڕێگە زۆر ڕاسە، دەڵێی تەختی شاعەباسە، کەری شوانە بێ سەرسمە، ڕێگەناسە.

خولە و پیزە وەدەرکەوتن، بەرەو شاری وەڕێ کەوتن، خولە بە توولی ڕێگایە، دەڕاوێنێ نیازی وایە، داوێ دانێ بۆ خێزانی، نەجاتی بێ لە دەستانی بەڕەڵای کا لە نێو شاری، نەجاتی بێ بەیەک جاری. خولە لە فکران ڕۆچووبوو، بۆ هەر فێڵ و فووتێ چووبوو، پێی خۆش نەبوو بیفەوتێنێ، ویستی کەمێ بترسێنێ، حاڵی بکا، تێی گەیەنێ، کە ژن پیزە، بۆ کاری شار نابێ، کاروباری بۆ بار نابێ، داوێنی خۆی لێ دوژمنە، پاڵەوانیش بێ هەر ژنە، خولە و کەرە، خانمە پیزە، گەینە شاری بێ نەقیزە، چوونە خانێکی بەربڵاو، تەڕ و بڕ، بۆگەن و بێ ئاو، کەرە شینیان بردە ژوور. تفاقیان بۆ کردە توورێ، خولە و پیزە وەدەرکەوتن. بەرەو چەقەی چەقەبازاڕ وەسەر کەوتن، بە تاو بە غار، پیزە شاری هەر نەدیبوو، شار بۆ ئەو نەدیوبدی بوو، هەراج هەڕاجی دەسگێڕان، هەرا و هوریای شەربەتگێڕان، پاڵ و بەستەی ڕێگە و بانان، فەرموو فەرمووی کەباب خانان، بەرقی گەشی سەرپەنجەران، زرپ و زۆپی بێنە و بەران، کووچەی تەنگ و قەرەباڵغ، پیرەپیاو، مناڵ و ناباڵغ، پیزەیان عەبەساندووە، زەین و هۆشیان بەزاندووە، لێرە و لەوێیان دەڕوانێ، خەڵک بە شێتی دەزانێ، هێندە ڕوانی تا هەڵکەوت، لە پڕ لە قاناوێ کەوت، کەوتە ناو فازڵاوێکی، نەهاتەدەر تا تاوێکی، هاتە دەرێ تەڕ و تڵیس، بۆگەن، دزێو و پاشڵ پیس، هەموو گیان بۆگەن و تەڕ، دەڵێی دێوی ئاخر شەڕ، دیسان زمانی دەرێنا، خولەی بە جنێوان ڕەپێنا، خولە ئاوڕێ لێدایەوە، عیفریتێکە بە دواییەوە، دەڵێی مۆتەی سەر دەراوە، خۆی لە قیلی هەڵکێشاوە، جنێو دەدا خراپ دەدوێ، ددان لە خولەی هەژار دەسوێ، شارستانی هەر نەهێشتن، هەچی خراپە پێی بێژتن، خولە وتی پیزەشڕە، خەڵکی شارستانی دڕە، زمان ئەوەن درێژ مەکە، چی دیم جێگا پێ لێژ مەکە، خەڵکی شاری دەس بزێون، گوێیان لێبێ دەتهەنگێون، پیزە ئەوەن ڕەق هەستاوە، بە جنێوی سووک داوەستاوە، دەستی کرد بە جنێودانێ، قیڕەی گەییە خیابانێ، ئەوبەرەوبەر شارستانی، پێیان زانی، خڕبوونەوە، چەپڵە و چەقە، چەپڵەلێدان و پێ تەقە، دەوری پیزەیان تەنیوە، سەیرێکی وا کەس نەیدیوە، هەی شێت هەی شێت، دەنگی داوە، خیابان بوو بە ئاژاوە، لەبەر پاڵ و پەستەی کوڕان، خولە و پیزە لێک هەڵبڕان، پیزەیان لە خولەی هەڵبڕی، پێی نەزانی جیبیان بڕی، پووڵێکی هەبوو کەم و زۆر، لێیان دزی نەناس و بۆر، پیزەی هەژار تەڕ و تلیس، لێی وەخڕ بوون نەزان و سیس، کووچە و کۆڵانی پێ دەکەن هەزاران ئۆپی لێدەدەن، پیزە دەگری و جنێو دەدا، ڕێگەی بدەن ڕەکێو دەدا، خەڵک زۆرە وەک لێشاوێ، ڕێگەی نییە بازێ باوێ، پۆلیس هاتن تێڵا بەدەس، خەڵکیان بڵاو کرد دەم و دەس، پیزەیان بردە شێتخانە، گوتیان شێتە هیچ نەزانە، شێت لە شار دەبێ دەرکرێ، زیندان کرێ هەتا دەمرێ، پیزەیان بردە شێتخانێ، هەر دەیکوت پارەکەم کوانێ، هێندە گریا خۆی دادڕی، شێتەیان بەسەر دابڕی، بەرگی شێتانیان کردەبەر، لەگەڵ شێتان خرا یەکسەر، خولە لە پیزەی نەپرسی، دڵ بەخەم بوو و ماندوو و برسی، نمەکی شاری بۆ نەکرا، چی بوو ڕۆیشت و ڕابرا، چی بەسەر هات کەس نەیبینێ، گەڕاوە لای کەرەشینێ، کەرەشین خاوەن دەبینێ، لە خۆشیان بۆ دەزوورکێنێ پڕ بەزاری پڕ بە بینێ، خولە لە ترسا دەمی دەگرێ، دەڵی شینە مردووت مرێ، مەزۆرکێنە ئێرە شارە، پۆلیسی ئەو شارە هارە، ورتەت لێ بێ دەتکەن بە شێت، وەک پیزە شێت، دەتبەنە بەندی شێتخانان، تا دەتۆپی سەرت نادەن، لێت ناپرسن بەرت نادەن، کەرەشین ماڵی ئاوا بێ، کەری ئاقڵ دەبێ وابێ، لە ترسی پۆلیسی شاری، زەردەی نەهاتە سەر زاری، خولەی هاویشتە سەر پشتێ، یاڵڵا بەرەو گوندی دەشتێ، وەک بای شەماڵ کەوتە ڕێیە، زۆر پێ نەچوو گەییە دێیە، خولە و شینە گەیینە ماڵێ، جا ورەن خەڵکی لێ هاڵێ، خولە ڕووداوی گێڕاوە، پیزەی لە شار لە دەس داوە، خۆشی خۆشی کەوتە گوندێ، پیزە شێت خرایە بەندێ، خولە کەوتە دەس خۆمان، بۆ هەمیشە شوانە بۆمان، پیاوێکی زۆر پاک و ژیرە، سایە چەورە، پێ بەشیرە، هەر ئەو شوانە خۆمان بێرین، خۆمان هاوسەری بۆ تێرین، خولەی دەکەینە خۆماڵی، کیژێ دەکەین بە حەڵاڵی، پیزە لەوەش بەولاوە بێ، بێ بەش لەو ناوە ناوە بێ، خولە چەن ڕۆژێ تەنیا بوو، بێ ئاخ و ئۆخ و بریا بوو، ڕۆژێ گوتیان خولەی هەژار، پیزە هاتۆتەوە لە شار، پیزە ئەو پیزە نەماوە، سپی سپی هەڵگەڕاوە، بە کوڵ دەگرێ و دەبارێنێ، هەر بە تووە دەڕاوێنێ، خێرا کە زووتر بیگەیە، وەیلاوێنە. ڕووی بدەیە، بزانە بەڵکوو ئاقڵ بووبێ، بەو ڕووداوە کامڵ بووبێ، خولە تەزووی کەوتە گیانی، ڕەش هەڵگەڕا بەربەیانی، دەست و پای هاتە لەرزینێ، چی بە سەر هات کەس نەیبینێ، ڕۆیەوە بۆ پیزە دێنێ، پیزە ئەو پیزە نامابوو، ڕەق و تەق ئێسکی مابوو، لە فرمێسکا تێر و تۆخ بوو، خاوەنی سەد ئاخ و ئۆخ بوو، باوەشی لە خولە هەنگاوت، لەبەر پێیدا خۆی هەڵتاوت، وتی تۆبە خولەی هاوسەر، ئاقای گەورەم تاجی سەرسەر، لێرە بەولاوە هەتا سەر، تۆ گەورەی ئەمن کارەکەر، تۆ پسپۆڕ و ئەمن گێژم، بەڕاستیمە هەرچی دێژم، من بۆ شار و بەرە نابم، با هاوسەروشانی شا بم، لە هەر کۆی بی ئەمن لەوێ، بە دڵ دەڵێم هەر تۆم دەوێ. سوێندم بە هەزار قورحانێ، بە کاک ئەحمەدی سەر خانێ، لێرە بەولاوە بێ داوام. پیزە شەرتی هەتا سەر بوو، بۆ خولەی هەژار خێرودێر بوو، ببوو بە کابانێکی باش، بێدەنگ، بە بێ سەدا هێواش، دەدوا لەگەڵ کۆڕی ژنان، وەک زانایان وەکوو ژنان، گوڵ لە لێوانی دەباری، نە شێتی مابوو نە هاری.