چل و شەشەم: چەسپ
از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
1 دقیقه
1 مشاهده
تو ئەو شەوانەی هەر بەناو شەو بوون
تو ئەو ڕۆژانەی هەر بەناو ڕۆژ بوون
تو ئەو کاتانەی لە کات دەرچووبوون
تو ئەو جێیانەی لە جێ دەرچووبوون
لە باوەشم دابەزە.
بەس دڵم بخە لەرزە!
نازانم تۆ
بیتاقەی چ -محەلی - بووی
بۆ من دەرچووی؟!
تۆ چەسپی هەزار قولوو بووی
خۆت لە ئامێزم هەڵسووی؟!
تۆ چیت؟ بۆ خاتری خوا!
بەسە و وازم لێ بێنە
با سەری خۆم پێ بخورێ
پێشمەرگەییم پێ بکرێ.
تو ئەو ڕۆژانەی هەر بەناو ڕۆژ بوون
تو ئەو کاتانەی لە کات دەرچووبوون
تو ئەو جێیانەی لە جێ دەرچووبوون
لە باوەشم دابەزە.
بەس دڵم بخە لەرزە!
نازانم تۆ
بیتاقەی چ -محەلی - بووی
بۆ من دەرچووی؟!
تۆ چەسپی هەزار قولوو بووی
خۆت لە ئامێزم هەڵسووی؟!
تۆ چیت؟ بۆ خاتری خوا!
بەسە و وازم لێ بێنە
با سەری خۆم پێ بخورێ
پێشمەرگەییم پێ بکرێ.