دووەم: دڵت بردی

از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  977 مشاهده
وتی: لێوم ژەهری تیایە
وتم: بێنە بابیمژم
وتی: ئاخر لە ناو ئەچی!
وتم: بەشکو، خۆم بکوژم
***
وتی: چاوم دەریای شینە
وتم: دڵم ئەخنکێنم
وتی: ئاخر منی تێدام!
وتم: ساردی، ئەتڕەنجێنم
***
وتی: بێ تۆ ژینم ناوێ
وتم: بۆ وا خۆشەویستم؟!
وتی: ئەی گوایە نایزانی!
وتم: پشتت پێ ببەستم؟!
***
وتی: سوێندم بە دڵداری
وتم: باوەڕم پێ کردی
وتی: باشە، دڵتم دەیێ
وتم: گیانە.. دڵت بردی