یەکەم: شاعیر

از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  497 مشاهده
شاعیرێکم: ئەوەی لەلای من مەبەستە
ئەوە نییە، کە بتگاتێ ئەم دوو دەستە
بەڵکە تەنیا. . مادەی جوانیت
خەواڵوێتی و چاوەڕوانیت
شیلەیەکە.. پێویستم پێیە و ئەیمژم
بۆ هەوێنی هەنگوینی بەهەشتی شیعرم