هەبێ و لەڕێ بێ
از کتاب:
ببن بە تیشک
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
1 دقیقه
717 مشاهده
لەوەتەی بووی بە ئاشنام
گوێم ئاشنای، سەمفۆنیای عەتری دەنگتە و
گاڵتە بە مەرگی خۆم دەکەم.
لەوەتەی بووی بە دۆستی من
چاوم دۆستی، بارانی تیشکی چاوتە و
گاڵتە بە مەرگی خۆم دەکەم.
لەوساکەوە.. من بەڵێنم بە چاوت دا..
مەیلەکانت لە جۆلانەی چاوەکانما ڕابژەنم
من بەڵێنم بە لێوت دا
زەردەواڵەی شەیتانی لێ بتەرێنم
لەو ساکەوە.. گاڵتە بە دوو مەرگ دەکەم
هەر بە مەرجێ
ئەم کاروانی وەنەوشەیە..
هەر لەڕێ بێ
گوێم ئاشنای، سەمفۆنیای عەتری دەنگتە و
گاڵتە بە مەرگی خۆم دەکەم.
لەوەتەی بووی بە دۆستی من
چاوم دۆستی، بارانی تیشکی چاوتە و
گاڵتە بە مەرگی خۆم دەکەم.
***
لەوەتەی بووی بە نیوەی من.. بووم بە نیوەتلەوساکەوە.. من بەڵێنم بە چاوت دا..
مەیلەکانت لە جۆلانەی چاوەکانما ڕابژەنم
من بەڵێنم بە لێوت دا
زەردەواڵەی شەیتانی لێ بتەرێنم
لەو ساکەوە.. گاڵتە بە دوو مەرگ دەکەم
هەر بە مەرجێ
ئەم کاروانی وەنەوشەیە..
هەر لەڕێ بێ