نا.. بێسوودە
از کتاب:
ببن بە تیشک
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
2 دقیقه
952 مشاهده
نا خانمەکەم.. زۆر بێسوودە
بەدزییەوە حەز لێکردن
بەتەنیا قسەی زلکردن
بەچی دەچێ.. بۆ یەکتری مەتارە بین..
بخنکێیت و نەمخۆیتەوە، بخنکێم و نەتخۆمەوە!
من لێرەوە بتوێمەوە.. تەنیایی خۆم بجوومەوە
تۆش بەرامبەرم ڕابووری.. خوارووی لێوی خۆت بمژی
بەتیشکی دوو چاوی برسی
پیاوەتی ناو ناخم بکوژی
بە هەنسکی بە حەز تاساو
بە پرشەپرشی برژانگت
بەلێو/برۆ/گۆنا/بەدان
قژم/چاوم/لێوم/دڵم
کاڵاو باڵام داکرۆژی
کرۆژتنم.. داکرۆژی
لە دوورەوە بۆ دوورەوە بتوێیتەوە
ناشێ دەنگ کەم، قیروسیا با سوێم بێتەوە..!
لەبەرئەوەی شاعیرێکی جوان پەروەرم
خانمەکەم.. قەینا شاعیرم.. شاعیر نیم.. نا پێغەمبەرم
بەڵام خۆ جنسی بەشەرم
دڵم هەیە.. مەیلم هەیە.. زیاد لە هەموو خاوەن مەیلی
مایل بە گەشت و سەفەرم
هەموو ڕۆژێ وەک کەشتییەوان
لە ڕەش و سەوز و شینی کاڵ
وێڵی دەریای چاوەکانم.. گەرم بێ سارد
تیایدا دەژیم
من کۆتری گومەزی جووت مەمکەکەتم
قومری باڵای سەرووەکەتم
توند بمگوشە.. سەد خەوی «خۆزگە» بدڕێنە
یەک خونچەی «ئۆخەی» بدوێنە
شەرم مەکە لە سۆزی سەر پەنجەکانم
جۆرێکە سۆزی پەنجەی من..
تا لێی نەخشێ شنەی نەرمی..
لەشولارێکی خوێن گەرمی
گیان لە ئارەزوو خولقێنراو
وا ناخرۆشێ.. بەجۆرێ
کە..
مێژووی لەشت بگۆڕێ.
بەدزییەوە حەز لێکردن
بەتەنیا قسەی زلکردن
بەچی دەچێ.. بۆ یەکتری مەتارە بین..
بخنکێیت و نەمخۆیتەوە، بخنکێم و نەتخۆمەوە!
من لێرەوە بتوێمەوە.. تەنیایی خۆم بجوومەوە
تۆش بەرامبەرم ڕابووری.. خوارووی لێوی خۆت بمژی
بەتیشکی دوو چاوی برسی
پیاوەتی ناو ناخم بکوژی
بە هەنسکی بە حەز تاساو
بە پرشەپرشی برژانگت
بەلێو/برۆ/گۆنا/بەدان
قژم/چاوم/لێوم/دڵم
کاڵاو باڵام داکرۆژی
کرۆژتنم.. داکرۆژی
لە دوورەوە بۆ دوورەوە بتوێیتەوە
ناشێ دەنگ کەم، قیروسیا با سوێم بێتەوە..!
لەبەرئەوەی شاعیرێکی جوان پەروەرم
خانمەکەم.. قەینا شاعیرم.. شاعیر نیم.. نا پێغەمبەرم
بەڵام خۆ جنسی بەشەرم
دڵم هەیە.. مەیلم هەیە.. زیاد لە هەموو خاوەن مەیلی
مایل بە گەشت و سەفەرم
هەموو ڕۆژێ وەک کەشتییەوان
لە ڕەش و سەوز و شینی کاڵ
وێڵی دەریای چاوەکانم.. گەرم بێ سارد
تیایدا دەژیم
من کۆتری گومەزی جووت مەمکەکەتم
قومری باڵای سەرووەکەتم
توند بمگوشە.. سەد خەوی «خۆزگە» بدڕێنە
یەک خونچەی «ئۆخەی» بدوێنە
شەرم مەکە لە سۆزی سەر پەنجەکانم
جۆرێکە سۆزی پەنجەی من..
تا لێی نەخشێ شنەی نەرمی..
لەشولارێکی خوێن گەرمی
گیان لە ئارەزوو خولقێنراو
وا ناخرۆشێ.. بەجۆرێ
کە..
مێژووی لەشت بگۆڕێ.