خەیاڵ دەمێکە ڕۆیوی دەخیلە زوو کە بێرەوە
از کتاب:
دیوانی ناتیق
اثر:
ناطق (1886-1967)
1 دقیقه
1247 مشاهده
خەیاڵ دەمێکە ڕۆیوی دەخیلە زوو کە بێرەوە
بە کوێریی چاوی دوژمنان بە مەقدەمێکی خێرەوە
بەریدێک وا هات و وتی عومەر خوا کچی داوەتێ
گوڵێکە داخی نا بە دڵ هەزار گوڵی کەنێرەوە
لەتیف و شۆخ و شەنگ و ورد حەبیبی گوڵعوازی کورد
بە دینی ئەو قیام ئەکەن لە مەسجید و لە دێرەوە
بێینە سەر بەحری ئەبجەدی بە ناوی گوێزەبانەکەی
دوو میسرەعی ناتیقتخلصم لە بۆنی هێرەوە
بۆ تەئریخی ویلادەتی خیرەد وتی کە موژدە بێ
بە قەدەمێکی خێرەوە ئەچێ بە پیری کێرەوە