نەونیهالم شۆخ و شەنگم بێرەوە

از کتاب:
دیوانی ناتیق
اثر:
ناطق (1886-1967)
 1 دقیقه  474 مشاهده
نەونیهالم شۆخ و شەنگم بێرەوە
دەست لە گەردن دابنیشین لێرەوە
لە چاوی بەد بەدوور بی ماشا ئەڵڵا
وەک ڕاهیبەی بەسەر بانی دێرەوە
چاو و دڵ کۆڕی عیشقیان گەرمە دەی
تەشریف بێنە بە پەوقوومی خێرەوە
گوێ مەدە لۆمەی ڕەقیبان پێت ئەڵێم
کشتی حوسنت بدە دەست وەرزێرەوە
بەو گریشمە و ڕەوتە جوانی عالەمی
داخت ناوە بە جەرگی کەنێرەوە
وەرە زوڵفت بئاڵێنە لە گەردن
وەک بەڕەزا بڕوێ بەم هەڵدێرەوە
باخەوانی ماهیری سێو و بەییم
باخی عیشقت بە ناتیقتخلص بسپێرەوە