نامرادێک

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  2019 مشاهده
تووشی نەخۆشی سیل ببووم و نزیک لە مردن بووم، ئەمانەم بۆ کێلی قەبرەکەم نووسیوە.
لاوەکان گەورەکچان نازاران
دڵبەران، دڵتەڕەکان، دڵداران
دە مەڕۆن تاوێ بمێنن لێرە
فاتحایێکی بخوێنن خێرە
لەنێو ئەم گۆڕە هەژار نێژراوە
زۆر لەڕێی ئێوە جەفای کێشاوە
ژینی خۆی کردە فیدای خۆشیی کورد
لەڕێی ئازادی بەناکامی مرد
توخودا کاتێ کە ئازادیو سەند
ڕەگەزی خوێنمژەکانوو هەڵقەند
کیژ و کوڕ هەرچی بە لاما لادا
پێم بڵێ و پایێ بە قەبرم دادا
ئەی هەژارتخلص بەسیەتی مردن هەستە
موژدە بێ مەوتەنەکەت سەربەستە