گرفتارم بە جیلوەی چاوی ڕەشت
از کتاب:
دیوانی ناتیق
اثر:
ناطق (1886-1967)
1 دقیقه
983 مشاهده
گرفتارم بە جیلوەی چاوی ڕەشت
سەراسیمەم بە شوعلەی کوڵمی گەشت
ئەوە شوعاعی سۆزی من بوو دڵم
بریسکەی دا لە ڕوخساری مەهوەشت
بارانی نووری یەزدانی لە سەردا
دەبارێتە سەر لالەزاری لەشت
خودا دایم دەستی بە باڵتەوە بێ
تا خەم نەبینێ دڵەکەی بێ غەشت
هوەیدایە لە دڵتا ناتیقتخلص عیشقێ
پێی بزانە کە شێخت داویە بەشت