گرفتارم بە جیلوەی چاوی ڕەشت

لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
 1 خولەک  972 بینین
گرفتارم بە جیلوەی چاوی ڕەشت
سەراسیمەم بە شوعلەی کوڵمی گەشت
ئەوە شوعاعی سۆزی من بوو دڵم
بریسکەی دا لە ڕوخساری مەهوەشت
بارانی نووری یەزدانی لە سەردا
دەبارێتە سەر لالەزاری لەشت
خودا دایم دەستی بە باڵتەوە بێ
تا خەم نەبینێ دڵەکەی بێ غەشت
هوەیدایە لە دڵتا ناتیقناسناوی ئەدەبی عیشقێ
پێی بزانە کە شێخت داویە بەشت