لەسەر شانم فەرزی عەینە ماچی کوڵمە ئاڵەکەت
لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
1 خولەک
1041 بینین
لەسەر شانم فەرزی عەینە ماچی کوڵمە ئاڵەکەت
سەرپەنجە هێنان بەسەر گۆی جووتە لیمۆ کاڵەکەت
هەرچەندە تازە خەریکە پێ بگەی قەیدی چییە؟
ڕێ بدە بەم پیرە سەرێ بنێمە سەر باڵەکەت
لەم تەریقی عیشقەدا خۆ ئەگەر زەنبم هەبوو
مەعز بۆ ڕەزای خوا گوڵم بیخەرە ئۆباڵەکەت
لەفزی شەکەر بێزت جانا ئەوەندە پڕ حیکمەتە
هەیبەت ئەبەخشێ بە عومری چواردە پازدە ساڵەکەت
هەنگامێ بەزمی خەرابات خۆشە تۆ ساقی منیش
نۆشبکەم شەرابی ڕوونی نێو چەناگە چاڵەکەت
لەم پیرە ڕاوچییە بۆ چی سڵ ئەکەیت؟ دەردت لە من
عاشقتم وەڵڵا وە بیللا بە ڕوومەت و خاڵەکەت
سەد هەزار لۆمەم بکەیت و جوێنیشم پێ بدەی
هەر ئەڵێم بەساقەی تۆ بێ ناتیقناسناوی ئەدەبیە زوان ڵاڵەکەت