دڵ شاباش ئەکات خەرامی نازدارانی کانی شێخ

لە کتێبی:
دیوانی ناتیق
بەرهەمی:
ناتیق (1886-1967)
 1 خولەک  985 بینین
دڵ شاباش ئەکات خەرامی نازدارانی کانی شێخ
چاوت ڕوون ئەڵێن بە گەنجان دڵبەرانی کانی شێخ
هەر کەسێ پێشەی بەبێ شک وەکو مەجنوون عیشق نەبێ
تێ ناگا لە ڕەمزی چاوی لەیلاکانی کانی شێخ
بە شوعلەی چاوی کەژاڵ و تیشکی گۆنای گەوهەرین
نووری خودایی ئەبەخشن کچۆڵانی کانی شێخ
لەم بەزمی بارینی سیحرە خودا ئێمەی عاشقان
چی بکەین لە دەستی جادووی ساحیرانی کانی شێخ ؟
ڕۆح و ماڵ ئەکەین نیساری تۆزی هەڵپەڕکێکەیان
هێشتاکو هەر ڕازی نابن چاوبازانی کانی شێخ
نەک بە تەنها عاشقێکی وەک «وەلی» ئاشوفتەحاڵ
شێخیش شێت ئەکەن بە خەندە «شەم»ەکانی کانی شێخ
ئەو کەسەی نەچووەتە چین و نەیدیوە سەحرای خوتەن
بێتە ئەم دەشتە بۆ سەیری غەزالانی کانی شێخ
کێوی هەورامان ئەتاشم ناتیقناسناوی ئەدەبی بە قوڵنگی عیشق
هەتاکو ڕازیی کەم دڵی شیرینانی کانی شێخ