جیلوەت سەد و یەک تەعنەی لە ماهی منەووەر دا

از کتاب:
دیوانی ناتیق
اثر:
ناطق (1886-1967)
 1 دقیقه  1143 مشاهده
جیلوەت سەد و یەک تەعنەی لە ماهی منەووەر دا
تەعمی ماچی دەمەکەت سەوقاتی بە شەکەر دا
خونچەی لەبت هەنگامێک کە وا کردی تەبەسسوم
خامەی بە دەستی هونەرەوەر یەعنی مسەوەر دا
چاوانت کە قەسدی سەری دێوانەیان فەرموو
دوو تیری مەسموومیان لە دڵ و هەم لە جگەر دا
ئینسافت هەبێ مەوسیمی عەیش فەسڵی بەهارە
بۆ جونبوشی خوێنی زەوقمت دا بە هەدەردا ؟
لەو حوجرەیەی عیشوەتا من فێری ڕمووز بووم
دڵبەر خۆت منی موبتەدات بە خەبەر دا
لەو مەزرەعەی حوسنت چڵێ ڕەیحانەت نەبەخشی
بە منی شیفتەت هەر چڵی زەخمی خەتەر دا
سەودازەدەتە ناتیقتخلص لە تاو حەسرەتی تۆیە
«سیروانی سروشکم کە ئەکا هاژە لە سەردا»