وەڵام

پێشکێشە بە کاک توانا
از کتاب:
فرمێسک و زەردەخەنە
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  983 مشاهده
دڵەکەم وەڵامی ئەو نامەیەیە کە ئەتنووسی
خۆشەویستمی تا دڵی من
لە ژینا بیت دوور لە مردن
***
با بچینە سەرەوکاری
ئەو نامەیەی وەکو دیاری
بۆ منت نارد کە لە شادی
دڵی بەندەم بوو ئازادی
بۆنی هەناسەت وەک گوڵاو
بەرز ئەبووەوە، ئەیکرد سڵاو
نووسینی پەنجەی نازدارت
بۆ من ئەدوان لە جێی زارت
لێت پرسیبووم کە کامەمان
نێچیرین بۆ ئەوی ترمان؟
گەر تۆ، نێچیر بی نازدارم
چەکی منە ناڵە و زارم
لەگەڵ هەڵبەستی وەکو گوڵ
بۆتی ئەنێرم بێ چقڵ
بەڵام دیارە من نێچیرم
ئەگریم بە ڕاوی تۆ ژیرم
شەرمن مەبە تۆ کە ڕاوچی
ئەبێ گورج بیت سستیو لە چی؟
گەر بەزەییت بە حاڵما یەت
یاخۆ تاوان بەبیرتا یەت
من لە ئێستەوە ئەی نازدار
گەردن ئازام کردی سەد جار
لە دواکاتی نامەکەدا
بۆت ئەنووسم منی گەدا
نەمبوو ئاڵتوون تا بە دیاری
بۆت بنێرم بە ناچاری
ئەم هەڵبەستەم بە دڵ نووسی
نەک گلەییم لێ بنووسی
***
پەرچەم و ئەگریجە باخ و کوڵمی ئاڵت سێوی باخ
ئەبرۆ تیغی بێ کێلان و چاوەکانت شەو چراخ