جوانپەرستی

از کتاب:
فرمێسک و زەردەخەنە
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  1045 مشاهده
خەریک بوو نوقم ببم لە خەیاڵی جوانیتا ئەی شاژنەکە، باش بوو بە تەماشاکردنێکی پڕ لە لۆمەوە ڕزگارت کردم
پشتێنی ئاڵتوون بە فەن ڕازاوە
لەسەر کەمەری تەنگی ئاڵاوە
کراسی شیفۆن تەنک وەک خەیاڵ
لەسەر ڕانی شل پەمەیی و بێ خاڵ
دەستماڵی سەرشان گوڵڕێژ و نەخشین
سەربەستی سورمە لەگەڵ کەوای شین
سوخمەی سورمەی ئاڵ پوولەکە چنراو
لەسەر دوو میوەی خوایی نەبینراو
دوو پرچی پەخشان لە هەردوو لاوە
لە دەوری گەردن لۆلۆ ئاڵاوە..!
وەکو مناڵی هەشت نۆ، دە ساڵان
دەستیان کردووە بە یاری و زۆران
زۆر قووڵ بۆی مەچۆ دڵە بە تۆ چی؟
یاوەکو خۆ تۆ هەر جوانپەرستی..
تۆ چی جوانت دی خێرا بە هەڵبەست
بۆ منی باسکە تاکو ئەبم مەست
ئەوسا ئەچمەوە لای خەیاڵی قووڵ
هەڵبەست ئەنووسم لەسەر جوانی گوڵ