چەند وتەیەک کە پێویست بوو بینوسم

از کتاب:
فرمێسک و زەردەخەنە
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  683 مشاهده

نامەوێ درێژە بەم باسە بدەم چەند شتێکی سەرەکی نەبێ کە پێویستی بە باسکردن هەیە، خوێندەواری خۆشەویست، ئەوەی کە دەمەوێ بیزانی، ئەوەیە کە تەمەنی ئەم دیوانەی لە بەردەستتدایە ساڵێک و شەش مانگی یەکەمە لە سەرەتای دەستپێکردنم بە هۆنراوەدانان، وا پاش بژارکردن و ڕێکخستنی بەم شێوەیەی ئێستا دەیبینی، لە بەردەستتایە. پشت بە یەزدان دوابەدوای ئەم دیوانە، بەشی دووەمی هۆنراوەکانم و کۆمەڵێ چیڕۆک و پەخشانی تریشتان پێشکێش دەکەم و سوپاسێکی گەرمی مامۆستا «أ. ب. هەوریشخص» دەکەم کە بەڕاستی زۆر هانی دام و بە چاوی ڕێزلێگرتنەوە تەماشای هەڵبەستەکانی کردم، سوپاسی کاک «نەژاد عەبدوڵڵا دارتاششخص» دەکەم کە بە شێوەیەکی جوان بۆی نووسیمەوە.

بەختەوەری و شادیتان هیوامە