چەند وتەیەک کە پێویست بوو بینوسم

لە کتێبی:
فرمێسک و زەردەخەنە
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
 1 خولەک  661 بینین

نامەوێ درێژە بەم باسە بدەم چەند شتێکی سەرەکی نەبێ کە پێویستی بە باسکردن هەیە، خوێندەواری خۆشەویست، ئەوەی کە دەمەوێ بیزانی، ئەوەیە کە تەمەنی ئەم دیوانەی لە بەردەستتدایە ساڵێک و شەش مانگی یەکەمە لە سەرەتای دەستپێکردنم بە هۆنراوەدانان، وا پاش بژارکردن و ڕێکخستنی بەم شێوەیەی ئێستا دەیبینی، لە بەردەستتایە. پشت بە یەزدان دوابەدوای ئەم دیوانە، بەشی دووەمی هۆنراوەکانم و کۆمەڵێ چیڕۆک و پەخشانی تریشتان پێشکێش دەکەم و سوپاسێکی گەرمی مامۆستا «أ. ب. هەوریکەس» دەکەم کە بەڕاستی زۆر هانی دام و بە چاوی ڕێزلێگرتنەوە تەماشای هەڵبەستەکانی کردم، سوپاسی کاک «نەژاد عەبدوڵڵا دارتاشکەس» دەکەم کە بە شێوەیەکی جوان بۆی نووسیمەوە.

بەختەوەری و شادیتان هیوامە