ئەمڕۆ وا بورجی پیرێژنانە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  740 مشاهده
ئەمڕۆ وا بورجی پیرێژنانە
لە هەموو لایێ سەهۆڵ بەندانە
چلەمان کێشا بەڵام نەک چلە
بێ تفاقییە کە تەوقی ملە
تورک وتوویانە «مارت گیری باقەر
قازمە کورکگ صاپنی یاقەر»
من ئەمساڵ کورسیی نووستنم سووتاند
بە کورسی تەشقی سەهۆڵم شکاند
سەر بەرفە و سەرمایش وای دا بە سەرما
چۆن دەرچووم؟ سەرم لەو سڕە سڕما!
لافاو شارێکی کۆنی وێران کرد
هەزاران نفووس لە ناو ئاوا مرد
خۆ دیارە دیجلەیش ئەمساڵ بە جۆشە
عالەم بە برسی ترس بە پەرۆشە
لەم تەنگانەدا حیزبی موعاریز
کەوتوونە نەعرەی «هل من مبارز؟»
ئێوە لە پێشدا خواردتان، گەڕ ئەکەن
بۆ پاشەڕۆکی خەڵکیش شەڕ ئەکەن
ئەوسایەی ئێوە کارتان ڕەوا بوو
بۆچی ڕێی قسەی هیچ کەستان دابوو؟
دیارە نەگبەتە وا لە یەک بەر بوون
دەستی چەور بەسەر خەڵکیدا ئەسوون