شەمسی خاوەر بەدری پڕ یا ڕوومەتی گوڵنارتە

از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
 1 دقیقه  643 مشاهده
شەمسی خاوەر، بەدری پڕ، یا ڕوومەتی گوڵنارتە
لەعلە یا یاقووتی تەڕ یا لێوی گەوهەربارتە
نوور و زوڵمەت پێکەوەن توخوا نیگارا پێم بڵێ
یا مەگەر کوڵمی لەتیف و زوڵفی عەنبەروارتە
دەنگی عوود و تارە یا ناڵەی نەیی دڵ کون کونە
یا وەکوو ناڵە و فوغانی عاشقی غەمبارتە
ئاگرت بەردایە جەرگی عالەمی ئیسلام چییە
تۆ مەگەر هیندووی کە وا ئاتەشپەرستی کارتە
چاوی مەخموورت کە هەڵئەبڕی بە سەد ئەفسوون و ناز
عالەمێ جانا پەشێوی نێرگسی بیمارتە
وەختی لوتف و ڕەحمە ئێستا دەرحەقی عوششاقی خۆت
فرسەتە سا دەی زەمانی گەرمییی بازاڕتە
پێی وتم بۆ چاوی تۆ عەینی جەواهیرسورمەیە
تۆزی ئەم ڕێگەی منە چونکە گوزەرگەی یارتە
حەقتە تۆ جانا کە داوای مەسلەکی زوححاک ئەکەی
شاهیدی ئەم ئیددیعاتە زوڵفی وەک ڕەشمارتە
گاهێ گەر ئیسلام و گاهێ کافرم مەنعم مەکە
گشت خەتای میحرابی ئەبرۆی پەرچەمی زوننارتە
موشکیلە دەستت کەوێ ڕۆژێ نیگاری بێ ڕەقیب
شێتی تۆ ئەحمەدتخلص تەماعی غونچەیی بێ خارتە